کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیاوه ده‌ست که‌وتوون، له میانی دووهه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای ئه‌و وڵاته ناسراو به "چنگ" بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای په‌که‌که له ناوچه‌ی خواکورکی باكووری عێراق بۆمبێکی چێنراو له‌سه‌ر ڕێگای هێزه‌کانی سوپای ئه‌و وڵاته ته‌قییه‌وه که له ئه‌نجامدا کوژرانی دوو هێزی سوپای ئه‌و وڵاته‌ی لێکه‌وته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌که‌یدا ڕایده‌گه‌یێنێت: ڕۆژی 29ی ئایاری 2019ی زایینی له میانی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ" بۆ سه‌ر هێزه‌کانی په‌که‌که له ناوچه‌ی خواکورکی باکووری عێراق بۆمبێکی چێنراو له‌سه‌ر ڕێگای هێزه‌کانی تورکیا ته‌قییه‌وه که به‌هۆیه‌وه دوو هێزی سوپای ئه‌و وڵاته بریندار بوون و دواتر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کران به‌ڵام له ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ست دا به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه، هێزی چه‌کدار و گه‌لی تورکیا ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment