سەرۆک کۆماری عێراق: هێرشکردنە سەر هەولێر تاوانێکی تیرۆریستییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌باره‌ی هێرشکردنه‌ سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند، بەئامانجگرتنی هەولێر تاوانێکی تیرۆریستییه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر‌ بڵاویکرده‌وه‌: "بەئامانجگرتنی هەولێر تاوانێکی تیرۆریستانە و سەرکۆنەی دەکەین، کاتی ئەنجامدانیشی جێگای گومانە کە هاوکاتە لەگەڵ کرانەوەی سیاسیی و مەبەست لێی ئاستەنگ دروستکردنە بۆ مافە دەستورییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی بەتوانا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، "دەبێت بەتوندی دژی ئەو هەوڵانە بوەستینەوە کە دەیەوێت وڵات بەرەو ئاژاوە و بێسەرەوبەرەیی رابکێشێت، پێویستە یه‌کگرتوو بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه‌ی که‌ له‌ یاسا ده‌رچوون".

News Code 5397

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha