بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه: "بە تونەی سه‌ركۆنه‌ی هێرشکردنە سەر هەولێر و كونسوڵیەتی ئەمریکی و هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین، ئەو شاند و هێزانە لە هەرێمن لەسەر داوای خەڵکی کوردستان، و لە داهاتووشدا لێرە دەمێننەوە بۆ پاراستنی هاوڵاتییانمان لە هەرێم و لە تەواوی عێراق".
شایانی باسە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند، "شەوی 13/12-٣-2022، پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاڕاستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران".
Your Comment