بافڵ تاڵەبانی: هێرشی مووشەکی بۆسەر هەولێر ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی وردستان- بافڵ تاڵەبانی له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند، ‎دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە مایەی نیگەرانییە و ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند: "بەداخەوە جارێکی تر ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و شاری هەولێری خۆشەویست رووبەڕووی هێرشێکی تیرۆریستی بووەوە، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەم و هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "دوبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە مایەی نیگەرانییە و ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، ئەرکی هەموومانە پێکەوە پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەمان بکەین و ڕووبەڕووی تەحەدییەکان بوەستینەوە".

بافڵ تاڵەبانی باسی له‌وه‌شكردووه‌، "پاراستنی ئاسایشی هەولێر و سەلامەتی گیانی خەڵكەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئامادەی هەموو پشتیوانی و هاوكارییەكە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەكە".

News Code 5394

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha