ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید: به‌غدا مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ناردووه‌ به‌ڵام هه‌رێم باسی ناکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان په‌رله‌مانتارێکی کورد و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرای ده‌کات که‌ به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌وانه‌ کردووه‌ به‌ڵام هه‌رێم باسی ناکات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵای له‌سه‌ر دروست نه‌بێت.

کوردپرێس:

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید په‌رله‌مانتاری كورد و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و 68 ملیار دیناره‌ی كه‌ به ‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی 2019 بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان كراوه‌، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه‌.

ناوبراو وتیشی: حكوومه‌تی هه‌رێم ڕاست ناكات كه‌ ده‌ڵێت مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌مان به‌ ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ چوونكه‌ هیچ كێشه‌یێک له‌ به‌رده‌م ناردنی ئه‌وپاره‌یه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ڕوونیشی كرده‌وه‌: ته‌نانه‌ت به‌غدا مووچه‌ی مانگی 4ی پێشمه‌رگه‌ی ناردووه‌ به‌ڵام هه‌رێم باسی ناكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵای له‌سه‌ر دروست نه‌بێت.

لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ له ‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ ڕه‌وانه‌ كرابێت كه‌ مانگانه‌ 68 ملیار دیناره ‌و له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری جێگیر كراوه‌، پێشتریش هه‌ریه‌ک له‌ فوئاد حسێن وه‌زیری داراییی عیراق و د. به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه‌ هه‌ردووكیان له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتن، ڕایانگه‌یاندبوو: ناردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ته‌نها چه‌ند ڕێوشوێنێكی ماوه‌ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53928

Your Comment

You are replying to: .
captcha