فیلمی زەبح براوەی یەکەمی میهرەجانی ئستۆنی

بەشی کوردستان- کورتە فیلمەکانی ئێران دوو خەڵاتی نۆزدەهەمین میهرەجانی نێوەنەتەوەیی «سینەمای بێ پێشینە»یان مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میهرەجانی نێونەتەوەیی سینەمای بێ پێشینە-ی ئستۆنی خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی خۆی دایە کورتە فیلمی زەبح بە دەرهێنەریی ئاکۆ زەند کەریمی و سامان حسێن پوور.

هەروەها فیلمی «تێپەڕین لە پرد» چێکراوی محەمەد خەلیلی لەوحی سوپاسی میهرەجانەکەی بەدەست هێنا.

کورتە فیلمی زەبح چیرۆکی پیاوێکە بەناوی قاسم کە بۆ بژیوی ژیان لە زستانێکی سەختدا ناچار بە سەربڕین و فرۆشتنی مانگاکەی دەبێت، بەڵام کوڕەکەی لەو بڕیارە باوکی ناڕەحەتە و مانگاکە لەماڵ دەردەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53917

Your Comment

You are replying to: .
captcha