لیژنەیێکی په‌رله‌مانى عێراق داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ خانه‌قین ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەیێکی په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى خانه‌قینی كرد و راپۆرتێكى ئاماده‌كردوه‌ و تێیدا داواكراوه‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ ئه‌و قه‌زایه‌، چوونكه‌ بارودۆخى ئه‌منی خراپه‌.

کوردپرێس: له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كێشه‌كانی خانه‌قین به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتى وتووه‌ "به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژانی رابردووی سنووری قه‌زای خانه‌قین، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى په‌رله‌مان سه‌ردانى ئه‌و قه‌زایه‌یان كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ هاووڵاتیانی ئه‌و سنووره‌ له‌ ره‌وشێكی خراپدان له‌ڕووی دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و هیچ متمانه‌یه‌كیشیان به‌ حكوومه‌تی عێراق نه‌ماوه‌".

نایر یووسف ده‌شڵێت: "جگه‌ له‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، ره‌وشی ئه‌منی خانه‌قین ناسه‌قامگیره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ ره‌وشه‌كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و هێزێكی نوێی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق پێكه‌وه‌ قه‌زای خانه‌قین بپارێزن و دۆسێی ناوشاریش بدرێته‌ ده‌ست پۆلیس".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسى له‌وه‌كردووه‌،له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان و پێكهاته‌كان و ئیداره‌كه‌ى گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌نجامی كۆتایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كان و پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌، راپۆرتێكیش بۆ په‌رله‌مان ئاماده‌كراوه‌ له‌باره‌ی داواكاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی خانه‌قین.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53914

Your Comment

You are replying to: .
captcha