به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژماره‌یێک له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی کوردستان ڕایانگه‌یاندووه که پێده‌چێت ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 19ی ئایاری 2019 ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان له به‌یاننامه‌یێکدا ناوی کاندیداکان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ڕاگه‌یاند که ناوه‌کانیان بریتییه له نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئۆمید عه‌بدولسه‌لام قادر، محه‌مه‌د ساڵح عومه‌ر، ڕێبوار عه‌زیز مسته‌فا و هیوا عه‌بدولقادر خدری.
به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له نێوان پارته براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئیئتیلافی ئه‌نجام دراوه، نێچیرڤان بارانی کاندیدی پارتی به‌هێزترین کاندیده بۆ وه‌ده‌ستهێنانی کورسیی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان.
پێشتر ئۆمید خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاندبوو که نێچیرڤان بارزانی کاندیدی هاوبه‌شی پارتی، یه‌کێتیی نیشتیمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئیتنیکه‌کانی په‌رله‌مانه.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی کوردستان مه‌رجێکی نوێی حیزبه‌که‌ی بۆ ده‌نگدان به نێچیرڤان بارزانی خستۆته‌ڕوو.
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، به SNNی ڕاگه‌یاند: هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا به سه‌ر جووتیارانی كورد دێت له كه‌ركووک بۆشایی ئیدارییه، له كاتێكدا پێشتر كورد به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیداره‌كه بوو و بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ش ده‌بێت هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی كوردی بۆ شاره‌كه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ئێستای كه‌ركووک جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتییه" و داواش ده‌كات پارتی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ڕه‌وانه بكاته‌وه و پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه هه‌ڵبژێردرێت.
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی جه‌خت ده‌كاته‌وه: به‌ر له‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی پارتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بده‌ن ده‌بێت گره‌نتی وه‌ربگرن كه دوای هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، پارتی ئه‌ندامه‌كانی بنێرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک و پارێزگارێكی یه‌كێتی بۆ شاره‌كه دیاری بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: "ئه‌گه‌ر پارتی گره‌نتی نه‌دات بۆ ده‌نگدان به كاندیدی یه‌كێتی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری که‌رکووک، نابێت ئێمه‌ش ده‌نگ به كاندیده‌كه‌یان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بده‌ین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment