بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/3/12 نێچیرڤان بارزانى، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراینا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كرا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا دووپاتى كرده‌وه كه توركیا به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و له دۆخى سیاسیى عێراق ده‌ڕوانێت.
چاوشئۆغڵۆ هەروەها سوپاسى به‌شداریى نێچیرڤان بارزانى له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا كرد.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، ده‌ستخۆشى له توركیا كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى و كۆكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا و ئۆكراینا، هه‌روه‌ها هیواى خواست کۆتایی بە تەنگژەکە بێت و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو قەیرانە سەختە دەرباز ببێت و قوربانیى زیاترى لێنه‌كه‌وێته‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆخى عێراقیش، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالیى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كرده‌وه.
Your Comment