نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆ بووه‌وه‌

بەشی تورکیا- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌راوێزى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا، له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، كۆبووه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2022/3/12 نێچیرڤان بارزانى، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراینا و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، تاوتوێ كرا.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ توركیا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و له‌ دۆخى سیاسیى عێراق ده‌ڕوانێت.

چاوشئۆغڵۆ هەروەها سوپاسى به‌شداریى نێچیرڤان بارزانى له‌ كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى، ده‌ستخۆشى له‌ توركیا كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى و كۆكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا و ئۆكراینا، هه‌روه‌ها هیواى خواست کۆتایی بە تەنگژەکە بێت و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو قەیرانە سەختە دەرباز ببێت و قوربانیى زیاترى لێنه‌كه‌وێته‌وه‌.

ده‌رباره‌ى دۆخى عێراقیش، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالیى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كرده‌وه‌.

News Code 5384

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha