وه‌لید چۆلی سیاسه‌توانی کوردی سووریا و ئه‌ندامی سه‌نته‌ری ستراتێژیی لێکۆڵینه‌وه‌ی فورات له وه‌ڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا سه‌باره‌ت به دوورنواڕی هه‌ڕه‌شه‌کانی "ئه‌ردۆغان" دژی کوردی سووریا ڕایگه‌یاند: ده‌بێ له چوارچێوه‌ی بابه‌تێکی ده‌ولی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته بکه‌ین. له بنه‌ڕه‌تدا بابه‌تی شه‌ڕی سووریا له قه‌باره‌ی یاریی ئه‌کته‌رانی هه‌رێمی و ده‌ولی شایانی هه‌ڵسه‌نگاندنه.
ناوبراو گوتیشی: مه‌ترسیی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی سووریا مه‌ترسییێکی هێزه‌کی و هه‌میشه‌ییه. له کاتی ده‌ست پێکردنی شه‌ڕ له سووریا، تورکیا دوژمنایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ کوردی باکووری سووریا ده‌ست پێ‌کرد و جرابلۆس، باب، ئه‌عزاز و عه‌فرینی داگیر کرد و ئه‌مڕۆش ده‌یهه‌وێت هێرش بکاته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.
ئه‌م شرۆڤه‌کاره سیاسییه‌ی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی تورکیا له کوردستانی سووریا به هه‌ند وه‌رده‌گرین و ده‌ڵێت: خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌موو ڕێوشوێنه‌کانی بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێرشی تورکیا گرتۆته‌به‌ر و ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکات ئه‌وا گورزێکی کوشنده له‌و وڵاته ده‌ده‌ین.
وه‌لید چۆلی له وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره‌ی که شرۆڤه‌کاران پێیان وایه ئه‌مریکا کورد له به‌رانبه‌ر تورکیا به‌جێده‌هێڵێت گوتی: من وا بیر ناکه‌مه‌وه. سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی ئه‌مریکا، ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندووه که کڕینی S-400 له ڕووسیا ئه‌نجام دراوه و بڕیاره پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی وه‌به‌رهێنانی S-500 له‌لایه‌ن تورکیا و ڕووسیاوه بچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه که ئه‌م هه‌واڵه‌ش ده‌توانێت ناکۆکییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا قووڵتر بکاته‌وه.
ئه‌م سیاسه‌توانه کورده سه‌باره‌ت به ئایندهی ناوچه پارێزراوه‌که‌ی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕوونی کرده‌وه: له‌باره‌ی پێکهێنانی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا ڕاجیاوازیییێکی زۆر له نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌یه. ئه‌مریکا به شێوه‌یێکی ڕاشکاوانه به تورکیای ڕاگه‌یاندووه که پێکهێنانی ناوچه‌ی پارێزراوی باکووری سووریا بۆ پاسه‌وانی له هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکایه و ڕوون و ئاشکراشه که هێزه کوردییه‌کان وه‌ک هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا له سووریا دێنه ئه‌ژمار که‌واته جووڵه‌ی تورکیا له باکووری سووریا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریکای به‌دواوه ده‌بێت.
وه‌لید چۆلی جه‌ختی کرده‌وه: له‌لایێکه‌وه تورکیا به‌نیازه بۆ زه‌برلێدان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکووری سووریا هه‌رچی زیاتر به ڕووسیا نزیک بێته‌وه. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا په‌یوه‌ندییێکی گه‌رم و گۆڕ له نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسکۆدا له‌سه‌ر بابه‌تی ئیدلب له‌ئارادا نه‌بووه به‌ڵام له دیداری ئه‌مدواییه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و پووتن باس له مامه‌ڵه‌یێکی نوێ کراوه که پێده‌چێت ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا قووڵتر بکاته‌وه و ده‌ستی ڕووسیا بۆ گوشارخستنه سه‌ر ئه‌مریکا له ڕێگای تورکیاوه ئاوه‌ڵاتر بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment