ئەگەر پارتی و یەکێتی نەرمی نەنوێنن خەڵکی کوردستان حەقی خۆیەتی بڵێت ئەمانە خەریکی دەمارگیریی حزبین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی ئاماژە بەوە دەدات کە هەر کەسێک کاندید بێت بۆ سەرۆک کۆمار ئەوە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئەوە نەبێتە هۆکارێک کە یەکڕیزی نێو ماڵی خۆمان تێکبچێت و قوڕ بکات بەسەرماندا و ماڵمان وێران ببێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەگەرچی ناکۆکی لەنێوانماندا هەبێت دەبێت رێککبکەوین و خەتێک بدۆزینەوە لەپێناو خەڵکی کوردستان، واز بهێنین لە هەندێک گیروگرفتی حزبی یان دەمارگیری حزبی، میللەت پێویستی پێمانە و ئێمە بەرپرسیارین بەرانبەر ویژدانمان و خوا.

ناوبراو وتیشی: پێموایە هەر کەسێک کاندید بێت بۆ سەرۆک کۆمار ئەوە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئەوە نەبێتە هۆکارێک کە یەکڕیزی نێو ماڵی خۆمان تێکبچێت و قوڕ بکات بەسەرماندا و ماڵمان وێران ببێت، ئنجا ئەوە بۆچوونی منە.

هەزار جار کاتی ئەوەیە پرسی سەرۆک کۆمار لەنێوان پارتی و یەکێتی چارەسەر بکرێت، ئەوە ئێمە لە قەیرانداین شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا هەیە، ئەوە نرخی نەوتی خاو بەرزبووەتەوە و بەو هۆیەوە نرخی خواردەمەنی بەرز بووەتەوە، ئەو شەڕە بەر هەرێمی کوردستانیش دەکەوێت و بەشێک دەبین لە قەیرانی جیهانی.

ئاری هەرسین ڕاشیگەیاند: نەک ئێستا بەڵکوو لەساڵی 1958 و ساڵی 1964وە بمانزانیایە کە هیچ کەسێک دۆستمان نییە ئیلا خۆمان نەبێت، بۆیە ئەگەرچی ناکۆکی لەنێوانماندا هەبێت دەبێت رێککبکەوین و خەتێک بدۆزینەوە لەپێناو خەڵکی کوردستان، واز بهێنین لەهەندێک گیروگرفتی حزبی یان دەمارگیری حزبی، میللەت پێویستی پێمانەو ئێمە بەرپرسیارین بەرانبەر ویژدانمان و خوا.

ئاری هەرسین جەختی کردەوە قەناعەتم هەیە کە ئەگەر ئێمە مرونەتمان نەبێت خەڵکی کوردستان حەقی خۆیەتی بڵێت ئەمانە خەریکی دەمارگیری حزبین، ئەگەر نەمانبێت، ئەگەر مرونەتمان هەیە دەبێت پیشانی خەڵکی کوردستانی بدەین، کە ئێمە گیرۆدەی دەمارگیری حزبی نین.

ناوبراو دەڵێت: لە ئەگەری هەر رێککەوتنێکی پارتی و یەکێتی ئەو هاوکێشەیەش (پۆستی پارێزگاری کەرکووک) زۆر گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەڵام هەر کەسێک ئەو قسەیەی کردووە لە پەرۆشییەوە ئەو قسەیەی کردووە، مەعنای ئەوەیە ئەگەر کورد لەناوخۆیدا یەک نەبێت نابێت بە تەمای پارێزگاری کەرکووک بێت و نابێت بەتەمای هیچ شتێک بێت بەتایبەت لەو ناوچانەی کە کوردن و ئێستا داگیر کراوە.

هەمووی بەستراوەتەوە بەوەی تا چەند وەک کورد ئێمە لەناوخۆماندا تەباین، ئەگەر تەبابین نەک راکان جبوری باوکی راکانیش ناتوانێت خۆی بسەپێنێت بەسەر پۆستی کەرکووکدا.

News Code 5379

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha