ئێران بۆ بەفەرمی ناساندنی سنووری سەیرانبەن چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی عێراقە

بەشی کوردستان- قایمقامی بانە بە وەکالەت ڕایگەیاند: ژێرخانی پێویست بۆ هاتوچۆ و بەفەرمی کردنی سنووری سەیرانبەن لەلایەن ئێرانەوە فەراهەم کراوە و ئێستا چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی عێراقین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد ئەمین زادە قایمقامی شاری بانە بە وەکالەت لەمباروە وتیشی: حکوومەتی ئێران ڕەزامەندیی خۆی بۆ هاتوچۆی موسافران و بەفەرمی ناساندنی سنووری سەیرانبەن ڕاگەیاندووە و هەموو ئامادەکارییەکان بۆ بەفەرمی ناساندنی ئەم سنوورە لە لایەن ئێرانەوە ئەنجام دراوە و بۆ ڕاکشانی ڕەزامەندیی حکوومەتی عێراق گفتۆگۆکان دەستی پێکردووە.

ناوبراو زیاتر وتی: ئێستا ئەم بازاڕچەیە تەنها 7 دۆنم زەوی گرتۆتەوە و بۆ گەشەپێدان بە ژێرخانەکانی بازاڕچەی سەیرانبەن بڕیار وایە 50 دۆنم زەویی بخرێتە سەر و بۆ ئەم کارەش 70 ملیار ڕیاڵ-مان پێویستە کە هیوادارین تەرخان بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53624

Your Comment

You are replying to: .
captcha