بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە لێدوانێكدا بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن رایگەیاندووە: ئەگەر جێگری سەرۆكی داهاتووی هەرێم بۆ كاروباری سەربازیی لە دەرەوەی یەكێتی بێت، ئەوە ئێمە وەكوو فەرماندە سەربازییەكانی یەكێتی ناچێتە ژێر هیچ بڕیار و فەرمانێكی و تەنانەت وەڵامیشی نادەینەوە، چوونكە تائێستا هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێزی پارتی و یەكێتییە و بەسەر ئەو دوو حزبە دابەش بووە.
ناوبراو وتیشی: "هەرچەندە وەكوو فەرماندەیێكی سەربازیی، یەكێكم لەو كەسانەی كە ئارەزوو دەكەم ئەو هێزانە بگۆڕدرێن بۆ هێزی نیشتمانی و لەژێر فەرمانی پارتی و یەكێتی نەبن، بەڵام ئەگەر كەسێک لە دەرەوەی یەكێتی و پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازیی دابنرێت، ئەوە كەس وەڵامی ناداتەوە و راستەوخۆ دەبێتە بەرپرسێكی كارتۆنی".
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكراشی دەكات، ئێمە لە رێككەوتنە سیاسییەكەماندا لەگەڵ پارتی، واژۆمان كردووە كە هەر كەسێكمان لە پۆستێک دانا، دەبێت دەسەڵاتی هەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment