سەرۆک کۆماری تورکیا و هاوتای ئیسرائیلیەکەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجام دا

بەشی تورکیا- سەرۆکی ئیسرائیل کە لەسەر بانگهێشتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەردانی تورکیای کردووە لە ئەنقەرە لەگەڵ ناوبراو کۆبوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە لەگەڵ ئیسحاق ھێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەیان لە کۆشکی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجامدا.

لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەدا سەرکۆماری تورکیا، رایگەیاند: "باوەڕم وایە ئەم سەردانە مێژووییە ببێتە خاڵێکی نوێی وەرچەرخان لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل. ئامانجی ھاوبەشمان، سەرلەنوێ بووژاندنەوەی دیالۆگی سیاسییە بە پشتبەستن بە بەرژەوەندییە ھاوبشەکانی نێوان وڵاتەکانمان و لەسەر بنەمای رێزگرتن لە ھەستیاری یەکتر".

ناوبراو گوتیشی: " لە دەستی ئێمەدایە کاربکەین بۆ ئەوەی سەرلەنوێ کولتووری ئاشتی، ئاسوودەیی و پێکەوەژیان لە ناوچەکەمان باڵادەست بکەین".

سەرکۆماری تورکیا وتیشی: لەگەڵ ھێرزۆگ بە روونی باسمان لە ھەڵوێستمان و ھەستیاریمان لەبەرامبەر پرسەکەدا خستەڕوو. گوزارشتم لەو گرنگییە کرد کە بە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە و پاراستنی روانگەی چارەسەر لەسەر بنەمای دوو دەوڵەت، دەیدەین.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان گوتیشی: "جەختم لە گرنگیی پێگەی مێژوویی قودس و پاراستنی ناسنامە و پیرۆزیی ئایینی مزگەوتی ئەقسا کردەوە".

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل، ئەردۆغان گوتی: "لەو بروایەدام کە لە قۆناغی داھاتوودا جگە لە پەیوەندیی دووقۆڵییمان لە رووی ھەماھەنگیی ناوچەییمان، دەرفەتی نوێ لەگەڵ خۆی دەھێنێت".

لە کۆتاییدا ناوبراو گوتیشی: "بایەخ بەو سەردانەی وەزیری دەرەوەمان دەدەم کە راستەوخۆ لە دوای ئەم سەردانە بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل ئەنجامی دەدات. دوای ئەوەش بایەخ بەو سەردانە دەدەم کە وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانمان بۆ ئیسرائیل دەیکات".

شایانی باسە لە مانگی داھاتوودا وەزیری دەرەوەی تورکیا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو سەردانی ئیسرائیل دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

News Code 5357

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha