کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه (6ی ئایاری 2019) دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌که بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌کانى پێشووى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانى ئیسته‌نبۆڵ و دووباره‌کردنه‌وه‌ى ده‌رکرد.
هاوکات دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا 23ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵی وه‌کوو ڕۆژی دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ دیاری کرد.
ئه‌م بڕیاره‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا دوای سووربوونی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا دێت له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌م شاره و دوای ئه‌وه‌ی كاندیدی جه‌هه‌په سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی شاره‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا بردبووه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌م بڕیاره‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كاریگه‌ریی خراپ بكاته سه‌ر بازاڕ و ئابووریی وڵاته‌كه، چوونكه پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ئه‌م بڕیاره قبووڵ ناکات كه گومانی زۆری لێ ده‌كرێت به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماره‌وه ده‌ركرابێ و له‌لایێكی‌تریشه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌ریه‌ک له وڵاتانی ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕه‌خنه‌ی توند له‌و بڕیاره‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بگرن و به پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپیه‌كانی دیموكراسی لێكی بده‌نه‌وه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی 31ی ئازاری 2019 ھه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا به‌ڕێوه چوو و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاری ئیسته‌نبۆڵ ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (جه‌هه‌په) به به‌ده‌ستهێنانی چوار میلۆن و 159 هه‌زار و 650 ده‌نگ (48.80%) بووه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵی به‌ده‌ستهێنا و له به‌رامبه‌ردا بیناڵی یڵدرم کاندیدی پارتی داد و گه‌شه به به‌ده‌ستهێنانی چوار ملیۆن و 130 ھه‌زار و 190 ده‌نگ (48.48%)‏ سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵی له‌ده‌ستدا که ناکۆکی حزبه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی لێکه‌وته‌وه و داوا کرا له چه‌ند شارێک ده‌نگه‌کان ھه‌ژمار بکرێنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment