به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2019 دادگای سنجا له ئه‌نقه‌ره دانیشتنێكی دیكه بۆ دادگایی كردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په ئه‌نجام بدات و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له ڕێگای ڤیدیۆکۆنفڕانسه‌وه به‌شداریی پێبكرێت و به‌رگریی له خۆی بكات.
جگه له‌وه‌ش ژماره‌یێک له به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی دادگا ده‌بن.
شایانی باسه؛ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ڕۆژی 4-11-2016 ده‌ستگیر كراوه و زیاتر له 90 دۆسێی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment