وەزیری دەرەوەی تورکیا: بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی کڕینی نەوتی ئێرانەوە منداڵانەیە

بەشی تورکیا- مەولوود چاوش ئوغڵو بڕیارەکەی ئیدارەی ترەمپ لەبارەی قەدەغەی کڕینی نەوتی ئێرانەوە بە گاڵتەجاڕ و منداڵانە دەزانێت و دەڵێت ناکرێت یەک وڵات تاکلایەنانە بە زمانی دیکەی وڵاتانەوە بڕیارێک بۆ هەموو جیهان دەربکات.

کوردپرێس:

مەولوود چاوش ئوغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا پاش دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کونفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی لەگەڵ هاوتا بەلجیکییەکەی بەڕێوە بڕد و لەو پرێس کونفڕانسەدا چاوش ئوغڵو تانەی لە بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی قەدەغەی کڕینی نەوتی ئێرانەوە دا و ڕایگەیاند: ئەو بڕیارەی ئەمریکا قسەیێکی منداڵانەیە.

چاوش ئوغڵو لە لێدوانەکەیدا زیادی کرد: "ئەمریکا بەنیازە لێخۆشبوون بۆ کڕینی نەوتی ئێران درێژ نەکاتەوە و ئەوەش کارتێکەریی لە سەر زۆربەی وڵاتانی جیهان دەبێت."

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەشی ڕاگەیاند ئەو بڕیارەی ئەمریکا کە بە تاقی تەنیا دەریکردووە و بە زمانی وڵاتانی دیکەی جیهانەوە قسە دەکات لەگەڵ دیموکراسیەت و عەقڵییەتی مۆدێڕنی سیاسی یەک ناگرێتەوە.

شیاوی ئاماژەیە ساڵی پار ئیدارەی ترەمپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک کشایەوە و سزای ئابووریی بە سەر ئێراندا سەپاند بەڵام لەبەر تێکنەچوونی بازاڕی نەوت لێخۆشبوونی بۆ 8 وڵات ڕاگەیاند کە تا ڕۆژی 2ی ئایار بە ڕێژەی دیاریکراو نەوتی ئێران بکڕن. ڕۆژی دووشەمە 22ی نیسان واتا 10 پێش کۆتاییهاتنی ماوەی لێخۆشبوونەکە ئیدارەی ترەمپ ڕایگەیاندووە کە ئەو لێخۆشبوونە درێژ ناکرێتەوە و چیتر هیچ وڵاتێک بۆی نیە نەوتی ئێران بکڕێت. مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەیەوە لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند ئامانجی کۆشکی سپی ئەوەیە داهاتی نەوتی ئێران بگەیێنێتە سیفر بۆ ئەوەی ئێران ناچار بکات بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ بێتە سەر مێزی گفتوگۆ. بڕیارەکەی کۆشکی سپی کاردانەوەی جیاجیای فراوانیشی لە ئاستی نێوخۆ و جیهان لێکەوتەوە.

News Code 53290

Your Comment

You are replying to: .
captcha