کوردپرێس: نێچیرڤان بارزانی و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی لە کۆبوونەوەکەدا جه‌ختیان کردەوە له گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێکەوتووەکانی شه‌ڕی داعش.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا، کە هەریەک لە ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یێک به‌رپرسی دیکە ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا دۆخی ئاواره‌كانی عێراقیان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خستەڕوو و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی هاوكاری كردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و ناوچه زیانلێکەوتووەکان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌رده‌وامیی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه، تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی دیكه، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
لە ڕووداو وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment