لاهوور شێخ جەنگی: ڕسوایی بۆ ئەوانەی دەستکەوتەکانی راپەڕینیان کردە قوربانیی گیرفانی خۆیان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لە یادی ڕاپەڕیندا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "ڕسوایی بۆ هەموو ئەوانەی دەستکەوتەکانی راپەڕینیان بەقوربانی گیرفانی خۆیان و کەس و کاریان کرد".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "پیرۆز بێت یادی راپەرین، داوای لێبووردن لە کەسوکاری هەموو ئەو شەهیدانەی کە لە راپەڕینە مەزنەکە و لە پیناو ئازادی و دیموکراسی و ژیانیکی شەرەفمەندانەتر بۆ میللەتەکەیان گیانی خۆیان بەخشی".

ئاماژەی بەوەش کردووە، شەرمەزاری و ڕسواییش بۆ هەموو ئەوانەی دەستکەوتەکانی راپەڕینیان بە قوربانی گیرفانی خۆیان و کەس و کاریان کرد".

News Code 5314

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha