بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماكسیمۆڤ باڵیۆزى رووسیا له عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتوویه‌تى: ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌مریكى پێشبینى ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد عێراق بتوانێت ته‌نها له 3 ساڵدا به‌سه‌ر رێكخراوى داعشدا سه‌ریكه‌وێت، چوونكه پلانیان ئه‌وه‌بوو لانى كه‌م 30 ساڵ به‌رده‌وام بێت.
ناوبراو وتیشى: پرۆژه‌ى "شانه‌ى زه‌رده‌واڵه‌كان" كه ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكى CIA ساڵى 2014 دایڕشتبوو، ئه‌و ئه‌نجامه‌ى به‌دواوه نه‌بوو كه ئه‌وان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد، بۆیه ئێستا پلانێكى تریان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ناوه ره‌مزیه‌كه‌ى "به‌هارى ره‌ش"ه.
باڵیۆزى رووسیا له عێراق پێیوایه، بیرۆكه‌ى ئه‌وه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بخرێته لیستى تیرۆره‌وه ئامانج لێى ئێران نییه، به‌ڵكوو ئامانجه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه عێراق وه‌ک مه‌یدانى سه‌ره‌كى جه‌نگ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بمێنێته‌وه و رێگه نه‌درێت ده‌وڵه‌تى عێراق له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێت، هه‌ربۆیه CIA له رێگه‌ى شانه نهێنیه‌كانیه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كاته ئامانج و تۆمه‌ته‌كان ئاراسته‌ى ئێران و ئه‌و گرووپه عێراقیانه ده‌كات، كه له‌تارانه‌وه نزیكن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment