بڵێسە فەرمان: حكوومەتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە دەستی بە هەناردەكردنی نەوت كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی سۆمۆوە دەستی بەهەناردەكردنی نەوت كردوە، دەشڵێت ئەركی من ئەوەیە مەترسییەكان بخەمەرو.

کوردپرێس:

بلێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێش چەند ڕۆژ وتبووی حکوومەتی هەرێم تا ئێستا یەک تەنەکە نەوتی ڕادەستی بەغدا نەکردووە و هەر ئەوەش دەبێتە مەترسی بۆ ئەوەی مووچەی بە شاەکەوت بگەڕێتەوە چوونکە مەرجی ناردنی بودجە لە بەغداوە ئەوەیە هەولێر ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات.

ئەو لێدوانەی بڵێسە فەرمان کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و ئێستاش لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "هۆشدارییەکانم جێگەی خۆی گرت و ماوەی چەند رۆژێکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کردووە لە ڕێگای سۆمۆوە".

لەبارەی ئەو بابەتەی لە چەند رۆژی رابردو بڵاوی كردەوە بڵێسە جەبار فەرمان دەڵێت:"دیارە بابەتەکە ھەستیار و گرنگە بۆیە ھەر زوو وەزیری داراییی عێراق و ھەندێک لە نوێنەران ھاتنە دەنگ، کەواتە ھۆشدارییەکەم جێگەی خۆی گرت".

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق دەشڵێت:"لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ باشکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدرال و نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزیی رابوردوو".

ناوبراو وتیشی:"ڕاستە بەیاسا مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بودجەی 2019 جێگیرکراون ئەویش بەھۆی ھەلومەرجی سیاسیی ئێستای عێراق و ھەرێمی کوردستان و حیکمەتی عادل عبدالمھدییەوەیە".

بڵێسە فەرمان ئاماژە بەوەش دەكات، "بەیاسا حکوومەتی ھەرێم پابەند کراوە کە رۆژانە (250 ) ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات. کەواتە دەبێ حکوومەتی فیدرالی و ھەرێم پابەند بن بە یاسای بودجە. ھەمووشمان دەزانین ھەلومەرجەکانی عێراق چۆن لە گۆڕاندان و ژمارەیێکی زۆریش لە لایەن و پەرلەمانتاران ھەن لە بنەڕەتەوە دژی ئەو پەیوەندییە باشەی نێوان ھەرێم و بەغدان، بۆیە کاتێک بیانوو بدرێتە دەست بۆی ھەیە یاسای بوودجەش بە یاسا دەستکاری بکرێت، یاخود حکوومەت ناچار بکرێ کە بەشی ھەرێم کەم بکاتەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 52804

Your Comment

You are replying to: .
captcha