بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە نووسینێکدا محەمەد حەکیم باسی لەوە کردووە، ئەم ھەنگاو و سیاسەتانە که له هه‌رێمی کوردستان په‌یره و کراوه و هه‌نووکه‌ش ده‌کرێت؛ ھیچ بەرھەمێکی بۆ خەڵکی کوردستان نەبووە، چەند ساڵە جگه له ده‌یان قه‌یران و نه‌هامه‌تی هیچ به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان نه‌بووه و له ئێستاشدا که خاوه‌نی سیاسه‌تی نه‌وت و ئیداره‌دانی سه‌ربه‌خۆی فرۆشتنی نه‌وتین؛ خه‌ڵک به‌ده‌ست ده‌یان قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ناوبراو دەشڵێت: "وێڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌و وه‌ستانه‌وه دژ به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌رێم تووشی گرفتی گه‌وره بکاته‌وه، چونکه ره‌تکردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی هه‌رێمه‌وه هه‌نگاوێکی سه‌رسوڕهێنه‌ره چونکه بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی تانه‌ی لێ‌نادرێت و ته‌واوی فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت (مولزه‌م) ده‌کات به جێبه‌جێ کردنی".
وتەبێژەکەی کۆمەڵی دادگەری ئاماژەی بەوەش داوە، بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی له ئێستادا بووه‌ته پاساوێکی باش بۆ نەیارانی ھەڕێم لە ناو شیعەو سوننە کە فشاری زیاتر لە ھەرێم بکەن و بیرلە له‌باربردنی قەوارەکەش بکەنەوە.
جەختیش لەوە دەکاتەوە، له‌بری ئه‌وه پێویسته هه‌رێمی کوردستان دۆسیه‌ی نه‌وت و فرۆشتنی بخاته خزمه‌تی میلله‌ته‌وه‌و ئه‌و ده‌یان قه‌یران و نه‌هامه‌تییه‌ی که له‌سه‌ر خه‌ڵک دروستبووه لابه‌رێت و دۆسیه‌ی نه‌وت بۆ خزمه‌تی میلله‌ت به‌کاربێنێت و پاشانیش ڕێگای گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندی بگرێته به‌ر، ئه‌وه‌ش وه‌ک تاکه ده‌رچه بۆ رزگاربوون و خۆلادان له بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی.
Your Comment