شەش ئەندامی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق ژمارەیەک داواکراو دەستگیر دەکەن کە یەکێکیان بەهەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری شاری هەولێر دەستگیر کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاندووە، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هێزەکانی دژەتیرۆر لەچەند پرۆسەیەکی جیاوازدا توانیویانە شەش تیرۆریست دەستگیر بکەن کە دوانیان لە یەکێک لە گەڕەکانی بەغدا و ئەوی تریان لە قەزای فەللـووجە بووە کە سەر بە رێکخراوی داعش بوون.

یەحیا رەسووڵ راشیگەیاندوە: دوو تیرۆریستی تریش لە پارێزگاکانی نەینەواو سەڵاحەدین دەستگیر کراون و بەهەماهەنگیش لەگەڵ هێزەکانی دژەتیرۆری هەولێر توانراوە تیرۆریستێکی هەڵاتوو دەستگیر بکەن.

News Code 5275

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha