به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان نیگه‌رانیی خۆی له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی یه‌ک هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئیدلب ده‌ربڕی و گوتی: به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه و پێکدادانه‌کان له ئیدلبی سووریا جێگه‌ی نیگه‌رانییه و داوا له تێکڕای لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین درێژه به ئاگربه‌ستی ئیدلب بده‌ن.
ناوبراو ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی پێکدادانه‌کان ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: هه‌زاران مرۆڤ له باکووری ڕۆژئاوای سووریا ترسیان له سه‌رهه‌ڵدانی نههامهتییێکی دیکه هه‌یه. نۆ ساڵه شه‌ڕ له سووریا درێژه‌ی هه‌یه و بۆ جێگیربوونی ئاگربه‌ستێکی گشتی له وڵات، ئاگربه‌ستی ئیدلب زۆر گرنگه، له‌م ڕوووه‌وه ده‌بێ تێکڕای لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی ئیدلب به‌ڵێنه‌کانیان له‌وباره‌وه جێبه‌جێ بکه‌ن.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که له شه‌ڕه‌کاندا ژنان و منداڵانی بێگوناح باجێکی قورس ده‌ده‌نه‌وه و گوتی: له ئه‌گه‌ری پلان‌داڕێژی و جێبه‌جێکردنی هه‌ر جۆره ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌بێ ڕێز بۆ یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی مافی مرۆڤ دابنرێت.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment