گۆتێرێس: گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ئیدلب جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌/ تێکڕای لایه‌نه‌کان بانگهێشتی پێبه‌ندبوون به‌ ئاگربه‌ست ده‌که‌ین

به‌شی سووریا- سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ لێدوانێکدا نیگه‌رانیی خۆی بۆ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ئیدلب ده‌ربڕی و ڕای‌گه‌یاند: تێکڕای لایه‌نه‌کان بانگهێشتی پێبه‌ندبوون و به‌رده‌وامیدان به‌ ئاگربه‌ست ده‌که‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئانتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان نیگه‌رانیی خۆی له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی یه‌ک هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ئیدلب ده‌ربڕی و گوتی: به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ و پێکدادانه‌کان له‌ ئیدلبی سووریا جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ و داوا له‌ تێکڕای لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین درێژه‌ به‌ ئاگربه‌ستی ئیدلب بده‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پێکدادانه‌کان ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هه‌زاران مرۆڤ له‌ باکووری ڕۆژئاوای سووریا ترسیان له‌ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌هامه‌تییێکی دیکه‌ هه‌یه‌. نۆ ساڵه‌ شه‌ڕ له‌ سووریا درێژه‌ی هه‌یه‌ و بۆ جێگیربوونی ئاگربه‌ستێکی گشتی له‌ وڵات، ئاگربه‌ستی ئیدلب زۆر گرنگه‌، له‌م ڕوووه‌وه‌ ده‌بێ تێکڕای لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی ئیدلب به‌ڵێنه‌کانیان له‌وباره‌وه‌ جێبه‌جێ بکه‌ن.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ له‌ شه‌ڕه‌کاندا ژنان و منداڵانی بێ‌گوناح باجێکی قورس ده‌ده‌نه‌وه‌ و گوتی: له‌ ئه‌گه‌ری پلانداڕێژی و جێبه‌جێ‌کردنی هه‌ر جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌بێ ڕێز بۆ یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی مافی مرۆڤ دابنرێت.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52591

Your Comment

You are replying to: .
captcha