بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردوە، تۆپخانەکانیان پێگەکانی گرووپی چەکدارانی داعشیان لە نێوان گوندەکانی نوشین و گرد ناس لە باکووری رۆژهەڵاتی ناحیەی رەشاد بەئامانج گرتوە.
24ی ئەم مانگەش شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردوە، دوای وەرگرتنی زانیاری دروستی هەواڵگری لە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دوو مۆڵگەی داعش لەسنووری قوشقایەی پارێزگای کەرکووک بۆردومان کران.
Your Comment