بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق روونکردنه‌وه‌یه‌کی به‌رایی سه‌باره‌ت به مه‌رسومی کۆماری ژماره 2ی ساڵی 2022 به ژماره (ق2-3-106/42/61) له چه‌ند خاڵێکدا بڵاو کرده‌وه و رایگه‌یاند: بۆ ئاگاداری هه‌موولایه‌ک مه‌رسومی کۆماریه‌که له‌سه‌ر پێشنیار و راسپارده‌ی نوسراوێکی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوه، هه‌روه‌ها ئه‌و لێبوردنه تایبه‌ته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ده‌ریکردوه، له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنه ده‌ستوری و یاسا کارپێکراوه دیاریکراوه‌کان بوه و پشتی به‌ستوه به بڕگه‌ی یه‌که‌م له مادده‌ی 73ی ده‌ستور.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی رونکردنه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه، ده‌ستبه‌جێ سەرۆک کۆمار داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا‌و بەپەلەی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە ووردەکارییەکانی ئەم پرسە و پێداچوونەوە بە ئەوەلیاتی مەرسومەکە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ھەر کەموکورتیه‌کی یاسایی ئه‌گه‌ر له‌و مه‌رسومه‌دا هه‌بێت، ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش، بۆ رایگشتی بڵاوده‌کرێته‌وه له‌نزیکترین کاتی گونجاو‌دا.
سه‌رۆکایه‌تی کۆمار باسی له‌وه‌ش کرد، "دڵنیایی ده‌ده‌ین که سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ک فه‌رمانی لێخۆشبون یان کارئاسانیی بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌رناکات که به مادده‌ی هۆشبه‌ر سزادراون و له‌و ڕوه‌وه فه‌رمانی دادگاکانیان بۆ ده‌رچووه، چوونکه ئه‌مه تاوانێکه دژی ئاسایش و سه‌قامگیری کۆمه‌ڵگه.
Your Comment