بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیەكەی رایگەیاندووە، هەڵكشانی زیاتری گرژییەكان لە بەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە، داواشی كردووە رووسیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی بۆ سەر ئۆكرانیا بوەستێنێت.
مەولود چاوشئۆغڵو جەختی لەسەر ئامادەباشی توركیا كردەوە بۆ میوانداریكردنی شاندی رووسیا و ئۆكرانیا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە رێگەی دیالۆگ و دانوستان.
Your Comment