واعێزی: ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی زه‌ریف له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌کراوه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆک كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: سه‌رۆک کۆماری ئێران ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی په‌سه‌ند نه‌كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود واعێزی به‌رپرسی نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ توویتێکدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی په‌سه‌ند كردبێت.

شه‌وی دووشه‌ممه‌ 25ی شوباتی 2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ په‌یامێکدا له‌ ئینستاگرام ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی به ‌بۆنه‌ی ڕۆژی دایكه‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا داوای لێبوردنی له‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كردوووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت درێژه‌ به‌ خزمه‌ت‌کردن له‌ پۆسته‌که‌ی بدات.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌کانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52168

Your Comment

You are replying to: .
captcha