قه‌یس خه‌زعه‌لی: لێدوانی كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا سووکایه‌تی به‌ هێزه‌کانی عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق وه‌ڵامی لێدوانی كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا ده‌داته‌وه‌ و ئه‌و لێدوانه‌ به‌ سووكایه‌تی‌کردن به‌ هێزه‌کانی عێراق ناو ده‌بات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ توویتێكدا و له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا وه‌ڵامی لێدوانێكی جۆی هود كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌ عێراقی دایه‌وه‌ و گوتی: "لێدوانه‌كه‌ی ھود له‌باره‌ی نائاماده‌ییی ھێزه‌كانی عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر سووكایه‌تییه‌ به‌ سه‌رجه‌م ھێزه‌كانی عێراق له‌وان سوپا، پۆلیس، حه‌شدی شه‌عبی، فه‌وجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هێزی ئاسمانیی ئه‌و وڵاته‌."

خه‌زعه‌لی گوتیشی: "لێدوانه‌كه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا بیانوویێكه‌ بۆ مانه‌وه‌ی ھێزه‌كانیان له‌ عێراق و ده‌بێ کاربه‌ڕێکه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا بزانێت که‌ عێراق به‌ هاوکاریی خه‌ڵک و هێزه‌کانیه‌وه‌ به‌هێزه‌."

شایانی باسه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 19ی شوباتی 2019 ھود ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ تاوه‌كوو ئێستا هێزه‌كانی عێراق ئاماده‌ نین بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی و پێویستیان به‌ یارمه‌تیدانی هێزه‌ بیانییه‌كان ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52059

Your Comment

You are replying to: .
captcha