بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات کە کۆبوونەوەیێکی زۆر گرینگیان بە ئامادەبوونی هەموو باڵە سەربازییەکان و ناوەندە فەرماندەییەکانییەوە لە حەسەکە بەیاننامەیێکی 7 مادەیی دەرکرد کە نووری مەحموود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بڵاوی کردەوە:
1- ئەو شەڕەی کە لە ساڵی 2012وە دژ بە گرووپە تیرۆریستییە جیاوازەکان و لە ساڵی 2014وە بە هاوکاریی هاوپەیمانان دژ بە داعش دەستمان پێکرد و ئێستاش لە دوا ڕۆژەکانی نزیکین، بوو بە هۆی کۆتایی هێنان بە خەلافەتی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا. ئێستاش داعش لە ناوچەیێکی بچووکدا گەمارۆ دراوە و پاش ئازاد کردنی خەڵکی سڤیل لە دەستی داعش شەڕەکە بە تەواویی کۆتایی پێدەێت.
2- سوپای سووریای دیموکرات لەم کۆبوونەوەدا بۆ دەستپێکی سەردەمێکی نوێ لە سووریا و بۆ دروست کردنی ستراتێژیی سەربازیی نوێ دوو ستراتێژی دیاری کردووە: یەکەم: ئۆپەراسیۆنی سەربازی و ئەمنییەتی بە پشتگیریی هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی شانە نووستووەکانی داعش لە سووریا دووهەم: لەناوبردنی بوونی کۆمەڵایەتیی و هزری و ئابووریی داعش لە سووریا.
3- ئەنجومەنی سەربازیی لە کۆبوونەوەکەدا ڕەفتاری حکوومەتی تورکیا دژ بە باکووری سووریا و هەڕەشە کردن لە هێزە کوردییەکانی تاوتوێ کرد. حکوومەتی تورکیا حکوومەتێکی داگیرکەرە کە عەفرین، باب، ترابلۆس و ئیدلیبی داگیر کردووە. ئامادەبووانی ئەم کۆبوونەوە جەخت لە چارەسەریی کێشەکان دەن لەڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا و لە هەمان کاتیشدا ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن بۆ هەر هێرشێک لە لایەن تورکیاوە. ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە جەخت دەکەنەوە کە ناوچەیێکی ئارام لە سنوورەکانی باکووری سووریا بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاشتی لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندا دەستەبەر دەکرێت.
4- ئەنجومەنی سەربازی لەباەری پێوەندیی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریاش گفتوگۆیان کردووە. بۆ سووریایێکی یەکپارچە چارەسەر کردنی کێشەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە ڕێگای دانووستانەوە لە لایەن خۆبەڕێوەبەرایەتیی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە پێشنیار دەکرێت.
5- سڵاو نێردرا بۆ ڕۆڵگێڕی و گرنگایەتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە کۆتایی هێنانی شەڕدا.
6- ئازاد کردنەوەی عەفرین و گەڕانەوەی خەڵکی عەفرین بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ڕاگرتنی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین تاوتوێ کرا و لە ئەولەویەتەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکە.
7- هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی لە شەڕی داعشدا خاپوور بوون لەبەرچاو دەگرێت و بەپێی پێداویستی سەربازی و ئەمنییەتی لەو ناوچانەدا هێز جێگیر دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment