کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی لەنێوان بارزانی‌‌ و سەدر و حەلبوسی بەڕێوەچێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە به‌م نزیکانه‌ کۆبونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان مه‌سعوود بارزانی ‌‌و موقته‌دا سەدر و محه‌مه‌د حەلبوسی بەڕێوەبچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆک کۆمار و خێراترکردنی‌ هه‌نگاوه‌کانی‌ پێکهێنانی‌ حکوومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق، بڕیارە به‌م نزیکانه‌ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان مه‌سعوود بارزانی‌‌، سه‌رۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان ‌و موقته‌دا سەدر، ڕێبه‌ری‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در و محه‌مه‌د حەلبوسی، سه‌رۆکی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ‌و هاوپه‌یمانی‌ سوننه‌کان بەڕێوەبچێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ڤیان دەخیل، وتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووه‌: "دانوستانەکانی پارتی و لایەنی سوننی و سەدریی بەردەوامیان ھەیە بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، بڕیارە کۆبوونەوەش بکرێت لە داھاتوودا".

ھاوکات ماڵپەڕی فەرمیی پارتی له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌ که‌ لەپەیوەندی تەلەفۆنی بارزانی و موقتەدا سەدردا، که‌ پێنچشەممەی ڕابردوو ئه‌نجامیاندا، هه‌ردوولا ڕێککەوتو ن کە کۆبوونەوەی سێ قۆلی بەڕێوەبچێت، به‌مه‌به‌ستی‌ چارەسەرکردنی پرسەکان.

News Code 5192

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha