مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لهکۆڕبهندى نالیا ڕایگەیاند:"من ده‌مه‌وێت ئه‌وه ڕونبکرێته‌وه ئایا له‌ده‌ستوردا ئه‌وه هاتوه، هه‌رچى نه‌وتى دهرهێنراوهوه قسه‌کانى دادگاى باڵاى فیدراڵى ده‌یگرێته‌وه یان ئه‌وه‌شى هێشتا ده‌رنه‌هێندراوه، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستوردا هه‌رچۆن هاتبوو، پێویسته پێوه‌ى پابه‌ندبین".
به‌رپرسه‌که‌ى یه‌کێتى پرسیارى ئه‌وه‌ده‌کات، ئاخۆ بۆچى 10 ساڵه ئه‌م پرسه باسى ناکرێت‌و هیچ سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک په‌رله‌مانێک باسى ناکه‌ن، بۆچى له‌کاتى چونى هیچ وه‌فدێکى هه‌رێم ئه‌م پرسه به‌گوێماندا نه‌دراوه؟بۆچى له‌کاتى زیادکراوو له‌کۆتا کاتهکانو له‌گه‌رمه‌ى کێشه سیاسییه‌کاندا ئه‌م پرسه باسده‌کرێت؟ بۆچى له‌کاتى هاتنو چونى وه‌فده‌کان باسى ئه‌م کێشه‌یه‌تان نه‌کردو چاره‌سه‌رتان نه‌کرد؟
هاوکات ڕه‌خنه له حکوومه‌تى هه‌رێمیش ده‌گرێت و ته‌ئکید ده‌کاته‌وه، "ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمی کوردستان بێباکبونو وتیان جاده‌مان بۆ ته‌خت بوه، زۆر به‌داخه‌وه هه‌موو وهفدهکانیشمان بۆ به‌غدا وهفدى موچه بون، ڕاسته‌وخۆ بهمهسرور بارزانیم وت واز له‌م مفه‌وه‌زاته نه‌زۆکانه بێنن له‌گه‌ڵ به‌غدا، پڕۆژه‌که‌تان گه‌وره بکه‌ن و نابێت لهبهرگریابن، ده‌بێت هێرش بکه‌ن، عێراق ده‌بێت به‌رگرى له‌خۆى بکات، چوونکه ئێمه خاوه‌نى گه‌وره‌ترین قوربانین له‌سه‌ر ده‌ستى عێراق".
مه‌ترسیه‌کى گه‌وره‌شى له‌سه‌ر هه‌رێم ئاشکراکرد له‌سه‌ر ده‌ستى عێراق و وتى: "عێراقێکى نادیموکرات ده‌یه‌وێت ئه‌و که‌مه دیموکراسیه‌ى له‌ده‌ستوریشدا هه‌یه نه‌یهێڵن و قه‌واره‌ى هه‌رێم که‌م بکه‌نه‌وه و له‌قاڵبمان بده‌ن، ده‌یانه‌وێت وه‌کوو تهیتهرهکهى مه‌لاى مهجبورهمان لێبکه‌ن که دواى بڕینى قاچى و ده‌نوکى وتبووى ئێستا لهتهیرێکى مه‌عقول ده‌چى، چاره‌نوسى کوردستان له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک ئه‌گه‌رى مه‌ترسیداردایه و ڕاسته‌وخۆش مهترسیهکانم به مه‌سعوود بارزانى و یه‌کێتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانیش وتووه".
ناوبراو ڕه‌خنه‌ى له پارتى دیموکراتى کوردستان گرت و وتى: "پارتى له‌گه‌ڵ سه‌در و حه‌لبوسى هاوپه‌یمانیه‌کیان پێکهێناوه و خاوه‌نى 171 کورسین، ده‌ى فه‌رموون چاره‌ى ئه‌مه بکه‌ن له په‌رله‌مان، بۆ شه‌ڕى سه‌رۆک کۆمار ئه‌و فشاره مه‌که‌ن".
مەلا بەختیار ته‌ئکیدى له‌وه‌ش کرده‌وه، "مه‌ترسى گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌یه و بڕیارى دیکه له دادگاى باڵاى فیدراڵى و په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌یه له‌دژى هه‌رێمى کوردستان و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به‌جدى ده‌یانه‌وێت له‌قاڵبمان بده‌ن".
Your Comment