هەرێمی كوردستان گیراوێکی داعش راده‌ستی عێراق ده‌كاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، تیرۆریستێكی داواكراویان راده‌ستی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق كردوه‌ته‌وه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دژه‌تیرۆری كوردستان له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌حمه‌د جدیع ئه‌ندامێكی چالاكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بوو، له‌ رۆژی 7ی (تشرینی دوه‌م/1)ی 2022 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ داواكراوانی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق بوو، له‌سه‌ر داوای ئه‌و ده‌زگایه‌ و به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر له‌ رۆژی 19ی (شوبات/2)ی 2022 راده‌ستی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق كرا.

News Code 5177

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha