ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ شه‌ڕڤانان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌

به‌شی سووریا- ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ دوای ڕاگه‌یاندنی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا، زیاتر له‌ هه‌زار و 300 بارهه‌ڵگر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕوانه‌ی باکووری سووریا كراون و ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ شه‌ڕڤانان درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌مانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ هه‌رچه‌نده‌ ڕێكخراوی داعش له‌ دواساته‌كانیدایه‌ و چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌ چوار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی دێره‌زوور گه‌مارۆ دراون به‌ڵام ڕه‌وانه‌كردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكاریی لۆجیستی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ به ‌شێوه‌یێک که له‌ 48 کاتژمێری ڕابردوو و‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌یان بارهه‌ڵگر هاوكاریی سه‌ربازی گه‌یێنراوه‌ته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.

ڕوانگه‌ی سووری ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا و زیادبوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا تا ڕۆژی 3ی شوبات، زیاتر له‌ هه‌زار و 300 بارهه‌ڵگر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكاری لۆجیستی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی گه‌یێندراونه‌ته‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.

ڕوانگه‌که‌ ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ به‌ یاوه‌ریی سه‌دان سه‌ربازی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته‌ خاكی سووریا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51630

Your Comment

You are replying to: .
captcha