به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له پێشهاته‌كانی عێراق كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "له عێراق حكوومه‌ت پێكهاتوووه، به‌ڵام هێشتا له سه‌ره‌تادایه. له ئیستادا حكوومه‌تیكی گشتگیر و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات له كاره پێشینه‌كانه. وه‌ک توركیا گه‌وره‌ترین به‌ڵێن به عێراق ئێمه داومانه. پێنج ملیار دۆلار قه‌رزی پێده‌ده‌ین. كاسبكارانمان سوود له‌و پێنج ملیار دۆلار قه‌رزه وه‌رده‌گرن. ئه‌و پاره‌یه به كار دێت بۆ وه‌به‌رهێنان و بازرگانی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی له عێراق ده‌یگرنه ئه‌ستۆ. ده‌ستمان كردوووه به هه‌ماهه‌نگی له‌و كارانه‌دا بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق. له ڕۆژانی داهاتوودا سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌م و ده‌چمه به‌غدا و هه‌ولێر. ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ سه‌ردانی سه‌ركۆمارمان بۆ عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان. عێراق كێشه‌ی دیكه‌شی هه‌یه. هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر هه‌یه. له‌و بابه‌ته‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا كۆ ببینه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین."
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment