به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجده ته‌میمى له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى: "پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019دا گه‌یشتوووه‌ته 14% و بڕه‌كه‌ى 10 تریلیۆن دینار ده‌بێت".
ناوبراو وتیشى: "لیژنه‌ى دارایى بانگهێشتى وه‌زیرى نه‌وتى كرد و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرا هه‌رێمى كوردستان ڕۆژانه 420 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ست بكات به‌ڵام ئه‌وه‌ى له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا هاتوووه له 250 هه‌زار به‌رمیل تێپه‌ڕ ناكات."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕوونیشی كردوووه‌ته‌وه که حكوومه‌ت بڕگهیێكى له بودجه‌دا زیاد كردوووه كه تێیدا هاتووه "ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى بۆى دیاری كراوه ڕاده‌ست نه‌كات، ئه‌وا بودجه‌ى بۆ نانێرێت و ته‌نها مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه ده‌نێرێت".
دواى گفتوگۆیێكى چڕ و ده‌ستكاری كردنى چه‌ند بڕگه‌یێک، هه‌فته‌ى ڕابردوو په‌رله‌مانى عێراق پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019ى په‌سند كرد و چاوه‌ڕوانی په‌سندكردنی ده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆک كۆماره‌وه تا له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقیدا بڵاو بكرێته‌وه و كاری پێبكرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment