به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 18ی کانوونی دووهه‌می 2019 ئاراس وه‌لی به ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ر ورده‌كاریی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان گۆڕان و پارتی ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و له میانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی پارتی ئه‌نجامیان داوه خاڵی هاوبه‌شیان زۆره و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكیش بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه.
ناوبراو ڕاشیگهیاندوووه: له دوایین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی دانووستانكاری پارتی دوو لیژنه‌یان پێكهێناوه؛ یه‌كه‌میان تایبه‌ته به بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌ت كه ڕه‌نگه ئه‌ركی ئه‌م لیژنه‌یه درێژه بكێشێت له‌گه‌ڵ لایهنیتریش كه بێنه نێو حكوومه‌ت و لیژنه‌ی دووه‌م په‌یوه‌سته به‌وه‌ی به چ پێوه‌رێک ئێمه و لایه‌نی دیكه له كابینه‌كه‌دا پۆست وه‌رده‌گرین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی دانووستانكاری گۆڕان ڕوونیشی كردوووه‌ته‌وه که بڕیار بوو لیژنه‌كان له پێش هاتنی ساڵی نوێ به شێوه‌یێكی دووقۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه ئه‌نجام نه‌دران و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوودا ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌ڕێوه بچن و ده‌ست به كاری خۆیان بكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment