بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەممە 27ی ڕێبەندانی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 16 هەزار و 310 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 876 هەزار و 565 حاڵەت.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 185 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 134 هەزار و 238 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 373 هەزار و 678 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
Your Comment