فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: گه‌ڕێکی دیکه‌ی دانووستانه‌کان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی ده‌ڵێت: بڕیاره‌ شاندێكى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتیى نیشتمانیی کوردستان له‌ شارى سلێمانى له‌سه‌ر پرسی پێکهێنانى کابینه‌ى داهاتووى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆ ببنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتى به‌ خه‌ندانى وت: بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 7ی کانوونی دووهه‌می 2019 كۆبوونه‌وه‌ى نێوان مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى و پارتى به‌ڕێوه بچێت و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ قۆناغى سێیه‌مى گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكوومه‌ت بكرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى نێوان هه‌ر دوو لا.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "یه‌كێتى ئیراده‌یێكى هه‌یه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ حكوومه‌ت كه‌ مه‌رج و چوارچێوه‌ى بۆ دانراوه‌ و ئێمه‌ حكوومه‌تێكمان ده‌وێت لایه‌نه‌ پێكهێنه‌ره‌كان یه‌ک به‌رنامه‌یان هه‌بێت و كێشه‌ نه‌یه‌ته‌ پێش به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیى یه‌کێتی ڕوونیشی کرده‌وه‌: متمانه‌ى نێوان لایه‌نه‌كان پێویستى به‌ ڕێككه‌وتنى سیاسییه‌ كه‌ هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش بگرێته‌وه‌ و به یه‌ک پاكێج بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50818

Your Comment

You are replying to: .
captcha