کوردپرێس: به‌گوێره‌ى ئه‌و نامه‌یه‌ى بۆ شارپرێس نێردراوه به‌ناوى پێشمه‌رگه‌کانى لیواى 20 که هه‌رێم و به‌غدا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر پێکهێنانى باسیان له‌وه‌کردووه، ئه‌وان ماوه‌ى 4 مانگه هیچ مووچه‌یه‌کیان پێنه‌دراوه و ژیانیان له‌وپه‌ڕى خراپیدایه.
هه‌روه‌ک ئه‌وه‌شیان باسکردووه، له هه‌رێمى کوردستان دواى ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق، لیوایه‌ک به‌ناوى لیواى 20 پێکهێندراوه و عێراقیش لیوایه‌کى به‌ناوى لیواى 66 پێکهێناوه، دواى مه‌شق و ڕاهێنان، دواتر بۆ ئه‌رکى سه‌ربازیی تێکه‌ڵده‌کرێن، به‌ڵام ده‌بنه سه‌ربازى سوپاى عێراق.
لیوا قاره‌مان که‌مال جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ کاروباری ئۆپه‌راسیۆن لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێم لەمباروە دەڵێت: "بۆ پێکهێنانى ئه‌و لیوایه ئێمه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کارێکمان کرد ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ى نوێمان ناونووسکرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ى میلاکى وه‌زاره‌ت، واته ئه‌وانه‌ى ناونووسمان کردوون بۆ ئه‌و لیوایه‌ى عێراق، پێشتر مووچه‌یان نه‌بووه و لهوهزارهتیش لاى ئێمه پێشمه‌رگه نه‌بوون".
لیوا قاره‌مان ئه‌وه‌شى ڕوونکرده‌وه، "واته له‌م نێوانه‌دا ئه‌وکه‌سانه‌ى پێشتر پێشمه‌رگه بوون له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئێستاش مووچه‌کانیان وه‌رده‌گرن و ئه‌وانه‌شى تازه ناونووسکراون ڕاسته هیچ مووچه‌یه‌کیان نییه".
به‌رپرسه‌که‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى باس کرد، "به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ته‌مه‌نى پێشمه‌رگه‌کانمان هه‌ڵکشاوه و ساڵانێکى زۆره دامه‌زراندن له حکوومه‌تى هه‌رێم ڕاگیراوه، له‌پێناو ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک گه‌نجى تازه دابمه‌زرێن ژماره‌یه‌کى زۆر له گه‌نجانمان ناونووسکرد بۆ ڕیزه‌کانى سوپاى عێراق له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و لیوایه که بڕیاره له هه‌رێم پێکبهێندرێت و دواتر بخرێته‌سه‌ر سوپاى عێراق و وه‌زاره‌تى به‌رگرى مووچه‌یان پێبدات".
به‌وته‌ى لیوا قاره‌مان، "هه‌موو ڕێکاره‌کان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه کۆتایی هاتووه که ژماره‌ى ئه‌و لیوا زیاتره له سێ هه‌زار سه‌رباز و هه‌فته‌ى ڕابردووش ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى به‌رگرى سه‌ردانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى کرد و ڕاسته‌وخۆ هه‌موو ئه‌و کێشانه‌مان بۆباسکرد، ئه‌ویش بهڵێنیدا هه‌رچى زووه ده‌ستبکرێت به‌ڕێکاره‌کان و ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت".
جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ کاروباری ئۆپه‌راسیۆن لە وەزارەتی پێشمەرگە ته‌ئکیدی کرده‌وه، "ئێمه ده‌مانه‌وێت ژماره‌یه‌کى باش کوردمان له‌ناو سوپاى عێراقدا هه‌بێت و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌کى باشه، چوونکه له‌دواى شه‌ڕى داعش و به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا ژماره‌ى کورد له‌چوارچێوه‌ى سوپا و وه‌زاره‌تى به‌رگریدا که‌میکردوه بۆ که‌متر لە 1لەسەد.
Your Comment