مۆڵگه‌یه‌کى داعش له‌ ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى کەرکووک خاپوور کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند: له‌ ئۆپراسیۆنێکى سه‌ربازیدا مۆڵگه‌یه‌کى داعشیان له‌ ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى کەرکووک خاپوورکردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا خاپوورکردنى مۆڵگه‌یه‌کى داعشى راگه‌یاند له‌ نزیک کەرکووک که‌ تێیدا هاتووه‌، “له‌دواى ئه‌وه‌ى زانیاریمان پێگه‌یشت له‌ سه‌نته‌رى هه‌واڵگرى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ڕێگه‌ى فڕۆکه‌ى جۆرى (F-16) بۆردوومانى مۆڵگه‌یه‌کى داعشمان کرد له‌ دۆڵى ئازگیتوون له‌ کەرکووک".

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له‌ به‌شێکى ترى به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات چه‌کدارانى داعش له‌ هه‌وڵى خۆحه‌شارداندان له‌ نزیک کەرکووک و روونیده‌کاته‌وه‌، "تیرۆریستان له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان دۆڵه‌کانى ده‌وروبه‌رى کەرکووک بکه‌نه‌ به‌هه‌شتى سه‌لامه‌تى خۆیان و خۆیانى تێدا حه‌شار بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن خۆیان له‌ چاوى پاڵه‌وانه‌کانى سوپاى ئێمه‌دا بشارنه‌وه‌".

له‌ کۆتایی به‌یاننامه‌که‌دا شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌کات هاوکارییان بکه‌ن له‌ پێدانى زانیارى له‌باره‌ى هه‌ر گومانلێکراوێک که‌ ده‌یبینین.

News Code 5078

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha