به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زای ته‌مه‌للی له کۆبوونه‌وه‌یێکی پارته‌که‌ی له ھۆڵێکی بووک گواستنه‌وه له شارۆچکه‌ی میلاسی سه‌ر به پارێزگای موغلا وتارێکی پێشکه‌ش کرد و تیایدا ڕایگه‌یاند که کار ده‌که‌ن بۆ بونیاتنانی کۆماری دیموکراتی له وڵات و بۆ ئه‌مه‌ش ڕۆشنبیری و مێژوو و نه‌ریتی پێویستیان ھه‌یه.
ته‌مه‌للی باسی له‌وه‌ش کرد که ھه‌ڵبژاردنی خۆجێی له به‌رده‌م تورکیادا ھه‌یه و گوتیشی: "قۆناغی ھه‌لبژاردن به به‌ره‌نگاربوونه‌وه بۆ به‌ده‌ستھێنانی ئاشتی و دیموکراسی ده‌به‌ینه سه‌ر هه‌ر بۆیه به ئیراده‌یێکی زۆر به‌ھێز به‌شداری له‌و ھه‌ڵبژاردنه ده‌که‌ین. ئیراده‌کانمان ده‌گوازینه‌وه بۆ سه‌ر سندووقه‌کان و له ناو سندووقه‌کانیش ئاشتی و دیموکراسی ده‌رده‌ھێنین چوونکه ئه‌م وڵاته شایه‌نی ئه‌وه نییه به ڕێگه‌ی قه‌یووم به‌ڕێوه ببردرێت."
ھاوسه‌رۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گه‌لان (ھه‌ده‌په) ڕاشی‌گه‌یاند: "ئێمه وه‌ک پارتی دیموکراتی گه‌لان به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری بۆ به‌ده‌ستھێنانی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی گه‌لان".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment