تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ سنووری سووریا

به‌شی تورکیا- له‌ چوارچێوه‌ی له‌شكركێشی به‌ره‌و سنووره‌كانی سووریا، هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی توركیا به‌ ئامێره‌ سه‌ربازییه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی بنکه‌کانی هاسا و یایلاداغیی کڵیس کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ درێژه‌ی ڕه‌وانه‌کردنی هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی سوپای تورکیا بۆ سنووره‌کانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ ناو خاکی سووریا، چه‌ند كاروانێكی سه‌ربازی ده‌ستیان كردوووه‌ به‌ جموجۆڵ كه‌ له‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كان و ئامێری هه‌ڵكه‌ندن و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش پێكدێن و به‌ره‌و بنکه‌کانی هاسا و یایلاداغیی كڵیس به‌ڕێكه‌وتوون.

ئه‌و کاروانه‌ سه‌ربازییه‌ له‌ سه‌ره‌تادا له‌ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی ڕه‌وانه‌ی هاتای کراوه‌ و دواتر بۆ کڵیس و له‌وێوه‌ بۆ ناوچه‌ی سیفری سنووری تورکیا- ڕووسیا ڕه‌وانه‌ ده‌کرێت.

ڕه‌وانه‌کردنی هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی سوپای تورکیا بۆ سنووره‌کانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ له‌ حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ سوپای تورکیا له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج جێگیر بوونه‌ و گریمانه‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌ زیاد بۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50560

Your Comment

You are replying to: .
captcha