بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لەکۆبونەوەی نێوان مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیدا، بارزانی پێشنیاری کردووە، یەکێتی دەستبەرداری کێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆمار بێت یاخود کاندیدەکەی بگۆڕێت.
لە کۆبوونەوەکەدا مەسعوود بارزانی، دوو پێشنیاری بۆ بافڵ تاڵەبانی کردووە، یەکەمیان ئەوە بووە کە یەکێتی دەستبەرداری کێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆمار ببێت و پۆستەکە بۆ پارتی بێت و لەبەرامبەرددا، سەرجەم پۆستەکانی دیکە لە بەغدا بدرێنە یەکێتی.
پێشنیارەکەی دیکەی بارزانی ئەوە بووە کە پارتی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەکشێنێتەوە ئەگەر یەکێتی ئامادە بێت کاندیدەکەی خۆی بگۆڕێت و لەسەر کاندیدێکی هاوبەش لەنێو یەکێتی رێکبکەون.
بەگوێرەی زانیارییەکان بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پێشنیارەکانەوە وەڵامی بارزانی نەداوەتەوەو بۆ ئەو مەبەستە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوەو بۆ گەیشتن بە بڕیار لەبارەی دوو پێشنیارەکەی بارزانی.
Your Comment