بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە فەیسبووک بڵاویکردەوە: "بەبێ هەبوونی یاسای نەوت و غاز کە لە دەستوردا هاتووە و بەبێ ئاگاداریی پەرلەمانی کوردستان لە گرێبەستی کۆمپانیای دانا غاز، هەموو کارەکانی ئەم کۆمپانیایە و تاڵان کردنی غازی هەرێمی کوردستان نایاساییە و ناتوانێت غاز هەناردە بکات."
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەمڕۆ بێت یان سبەی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و دەبێت قەرەبووی هەموو ئەو زیانانە بدات کە لە سەروەتی ژێر زەوی کوردستانی داوە."
Your Comment