کوردپرێس: بەپێی میدیای عێراقی، دەزگا ئەمنییەکانی عێراق زانیاریی هەواڵگرییان لەناو کامپی هۆڵ کە شوێنی نیشتەجێبوونی کەسوکاری چەکدارانی داعشە پێگەیشتووە بەوەی ڕێکخراوەکە ئامادەکاریی کردووە بۆ ھێرشکردنەسەر گرتووخانەی گرتن و ڕاگواستنی ئەنبار.
سەرچاوەکە دەیشڵێت داعش دەیەوێت چەکدارە گیراوەکانی کە لەو گرتووخانەیەدان ئازاد بکات و دواتر زنجیرەیەک هێرش بکاتەسەر چەند شوێنێکی ئەمنیی هەستیار.
هۆشداریشی داوە لەوەی داعش بەنیازە سیناریۆکەی گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە، لە عێراق دووبارە بکاتەوە.
مانگی ڕابردوو داعش هێرشی کردەسەر گرتووخانەی غوێران لە کوردستانی سووریا و دوای چەند ڕۆژێک شەڕ و کوژرانی 175 چەکداری داعش و گیان سپاردنی دەیان شەڕڤان و هاوڵاتی، هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆنترۆڵ کردنی گرتووخانەکەی ڕاگەیاند.
Your Comment