زەمینە بۆ هەناردە کردنی گازی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و ئەورووپا فەراهەم دەکرێت

بەشی جیهان- به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای دانه‌ غاز ڕایگه‌یاند، کێڵگه‌ی غازی کۆرمۆر توانای دابین کردنی غازی هه‌رێم و عێراق و تورکیا و یه‌کێتی ئه‌ورووپاشی هه‌یه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاتریک ئه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای دانه‌غاز به‌ ئێس پی گڵۆباڵی ڕاگه‌یاندووه‌، ئێستا توانای به‌رهه‌م هێنانی 452 پێ سێجا غازیان هه‌یه‌ و له ‌ساڵی 2023 ده‌توانن 250 ملیۆن پێ سێجا غازی تر به‌رهه‌م بهێنن و له ‌ساڵی 2025 ده‌توانن 250 پێ سێجای تر زیاد بکه‌ن واته‌ تا ساڵی 2025 به‌رهه‌مهێنانی غاز بگاته‌ دوو هێنده‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، به‌یه‌کگرتنی بۆری غازی کۆرمۆر له‌گه‌ڵ غازی هه‌ولێر و دهۆک ده‌توانن به‌رهه‌م هێنانیان بۆ دوو هێنده‌ زیاد بکه‌ن و تا ساڵی 2025 ده‌توانن ئه‌وه‌نده‌ غاز به‌رهه‌م بهێنن حکوومه‌ت به‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی بفرۆشێت یان بیکاته‌ کاره‌با کاره‌باکه‌ بفرۆشێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای دانه‌غاز ئه‌وه‌شی وتووه‌، بۆری غاز له‌ تورکیا تا سه‌ر سنوور هاتووه‌ و به‌ته‌واوکردنی ئه‌و بۆریه‌ی نێوان هه‌ولێر و کۆرمۆر ده‌توانرێت غاز هه‌نارده‌ بکرێت چوونکه‌ کێڵگه‌که‌ نه‌ک بۆ عێراق و کوردستان به‌ڵکوو له‌توانایدایه‌ غاز بۆ تورکیا و ئه‌ورووپاش دابین بکات.

News Code 5031

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha