نوێنەرایەتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لەندەن کرایەوە

بەشی سووریا- ڕۆژنامەی دەیلی سەباح-ی نزیک لە حکوومەتی تورکیا ئیدیعا دەکات نوێنەرایەتیی هەسەدە لە پێتەختی بەریتانیا کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەیلی سەباح بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) نوێنەرایەتیی خۆی لە نزیکی پەرلەمانی بەریتانیا کردۆتەوە.

ڕۆژنامەکە هەروەها درێژەی دا نووسینگەی نوێنەرایەتیی هەسەدە بە دووریی یەک کیلۆمەتر لە پەرلەمانی بەریتانیا کراوەتەوە.

حکوومەتی تورکیا هەسەدە و یەپەگە وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناساندووە و کاردانەوەی نیشان داوە لەبارەی بەفەرمی ناساندنیان لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە.

News Code 5022

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha